کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستاندەرلیاگ شكستی بەئینتراخت فرانكفۆرت هێنا

.

03:01 PM - 08/11/2019

لە ركابەریەكانی كۆمەڵەی شەشەمیش هەردوو یانەی ستادەر لیاگی بەلجیكی و ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی لەیاریگای مۆریس دیڤ راسن بەیەك گەیشتن.
لەگێمی یەكەمدا و سەرەڕای هێرشە بەردەوامەكانی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام لەو گێمەدا تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات.
بۆ گێمی دووەم راهێنەری هەردوولا چەند گۆڕانكاریەكیان ئەنجامدا و یاریەكەش ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی.
لەدەقیقەی 56 زینهۆ- ڤان هیۆ سدین بێدەنگی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانە بەلجیكیەكەی تۆماركرد.
دوای ئەوە یانە ئەڵمانیەكە هەوڵەكانی بۆ یەكسانكردنەوە چڕكردەوە و لەدەقیقەی 65 توانی گۆڵێك لەرێگەی فیلیپ كۆسیچ تۆمار بكات.
ئەو ئەنجامە تا ساتەكانی كۆتایی یاریەكە بەردەوام بوو لەچركە ساتەكانی كۆتایی یاریەكە ماكسیم لیس تین- بوە فریادرەسی یانەی خاوەن یاریگا و گۆڵی دووەم و بردنەوە و 3 خاڵی یاریەكەی بەیانەكەی بەخشی.
بەو بردنەوەیە ئەو یانەیە بە6 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە بەجیاوازی گۆڵ لەپێش فرانكفۆرتی سێیەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە