کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێڵتیك لە دواساتەكاندا لەلازیۆی میوانداری بردەوە

.

02:58 PM - 08/11/2019

لەیاریەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەوروپا لیگ، بەڵام لەركابەریەكانی كۆمەڵەی پێنجەم، یانەی سێڵتیك گەیشتنی بۆ قۆناغی 32ی خولەكە یەكلاییكردەوە دوای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی لازیۆی ئیتاڵی بردەوە.
یاریەكە لەسەر یاریگای ئۆڵمپیكۆ لەپایتەختی ئیتاڵیا بەرێوەچوو، یانەی خاوەن یاریگا لەگۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەریانكرد و لەدەقیقەی 7 و لەرێگەی چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبەرەوە بەگۆڵێك پێشكەوتن، بەڵام یانەی میوان توانی لەگێمی یەكەمدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە كاتێك جیمس فۆرست لەدەقیقەی 38 گۆڵێكی تۆماركرد.
 لەگێمی دووەمدا هەردوو یانە بەبەهێزی ركابەری یەكتریان دەكرد، بۆ تۆماركردنی گۆڵی بردنەوە و چەندین جاریش مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دروستكرد.
لەو كاتەی یاریەكە بەرەو تەواوبوون دەچوو، لەدەقیقەی 5 ی كاتی زیادكراودا ئۆلیڤیە چام توانی گۆڵێكی بەنرخ بۆ سێڵتیك تۆمار بكات كە گۆڵێكی كوشندە بوو بۆ یانەی لازیۆ و لەكۆتاییدا سێڵتیك یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و خاڵەكانی لەلوتكەی ریزبەندی كردە 10 خاڵ و گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زامن كرد.
هەرچی لازیۆیە بە3 خاڵ لەپلەی سێیەم دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە