کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە گەیشتنی بۆ قۆناغی 32 ی ئەوروپالیگ زامن كرد

.

02:07 PM - 08/11/2019

 شەوی رابردوو یاریەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی بەرێوەچوو.
لەركابەریەكانی كۆمەڵەی یەكەم یانەی سیڤیلیە لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی دیدی لانگی لۆكسمبۆرگی كرد و یاریەكەی بە5 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ لێ بردەوە.
موناس دابور لەدەقیقەی18 دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و سیڤیلیەی بەگۆڵێك پێشخست، لەدەقیقەی 18شدا مونیر حەدادی گۆڵی دووەمی تۆماركرد، هەمان یاریزان لەدەقیقەی 33 دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد، دوای تەنها 3 دەقیقە موناس دابور بەتۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی لەگێمی یەكەمدا سیڤیلیە كردە خاوەن گۆڵی چوارەم.
لەگێمی دووەم و لەدەقیقەی 67 دا مونیر حەدادی ئەستێرەی دیاری یاریەكە و یانەی سیڤیلیە هاتریكی خۆی و گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد.
لەبەرامبەردا و لەدەقیقەكانی 69 و 80 دا دانیێل سینانی دوو گۆڵەكەی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد.
بەو ئەنجامەش یانەی سیڤیلیە گەیشتنی بۆ قۆناغی 32ی خولەكە زامن كرد، دوای ئەوەی خاڵەكانی كردە 12 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە