کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماتیچ لە جێهێشتنی مانچستەریونایتد نزیك دەبێتەوە

.

11:00 AM - 08/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە رایانگەیاند: نیمانیا ماتیچی یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی سڕبیا و یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ریزەكانی یانە ئینگلیزیەكە جێدەهێڵێت.
بە پێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: ئەو یاریزانە سڕبیە كاتەكانی خۆی لە ریزی یانەی مانچستەریونایتد بەرێ دەكات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەتەواوی لە پلانەكانی ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری راهێنەر چۆتە دەرەوە و بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری لە یاریەكانی یانەكەی لەم وەرزەدا ناكات.
بۆیە یاریزانی ناوبراو هەوڵی جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندیكردن بەریزەكانی یانەكەیەكی تر  دەدات و   تا بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بكات و پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی سڕبیا لەدەست نەدات كە زۆر نزیكبۆتەوە لە سەركەوتنی بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020.
لە گرنگترین ئەو یانانەی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ماتیچ چڕكردۆتەوە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە