کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد لە گواستنەوەی ئیریكسن نزیك دەبێتەوە

.

10:57 AM - 08/11/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی بەریتانیا جەختیان لەوەكردەوە: یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی زۆر نزیكبۆتەوە لە بەدەستهێنانی تواناكانی كریستیان ئیریكسنی یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارك و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوی زستانەی داهاتوودا.
بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی دەیلی ئێكپریسی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكە متمانەی تەواوی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دانیماركییە هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دوویانەی بەهێزی وەك یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدەن.
ئیریكسنی تەمەن 27ساڵ گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانە لەندەنیەكە كۆتایی دێت و یاریزانی ناوبراویش لە توانایدایە لە زستانی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات كە ئارەزووی یاریكردنی لێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە