کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام وادەی گەڕانەوەی لۆریس بۆ یاریگاكان ئاشكرادەكات

.

10:16 AM - 08/11/2019

ئەمڕۆ هۆگۆ لۆریسی گۆڵچیی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی لە ئانیشكی چەپیدا بۆ ئەنجامدرا.
لای خۆیەوە یانەلەندەنیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە لە پێگەی ئەلیكترۆنی سەرەكی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردۆتەوە: دەستەی پزیشكی یانەكە دوای جێگیربوونیان لە سەرحاڵەتی هۆگۆ لۆریس بڕیاریانداوە ئەو نەشتەرگەریەی بۆ ئەنجامبدەن بەو پێیەی بارودۆخی ئانیشكی گۆڵچی ناوبراو باش نەبووە.
 پێگە ئەلیكترۆنیەكە ئەوەشی راگەیاندووە: كاپتنەكەی تۆتنهام لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بۆ یاریگاكان دەگەرێـتەوە و لە توانیادا دەبێت دەست بە یاریكردن بكاتەوە.
لۆریس لەمانگی 10ی رابردوو لەیاری یانەكەی بەرامبەر یانەی برایتۆن لە میانی یارییەكانی پریمەرلیگ  دووچاری پێكان هات و  بەو هۆیەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی درێژە بەیاریكردن بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە