کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیفا: ئوردون میوانداری دوو یاریەكەی عیراق دەكات

.

10:06 AM - 08/11/2019

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ئاشكرایكرد: هەڵبژاردەی عیراق هەردوو یارییەكەی لەمیانی پاڵاوتنی هاوبەشی مۆندیالی 2022 ی قەتەر و جامی 2023ی ئاسیا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئێران و بەحرەین لە ووڵاتی ئوردون ئەنجامدەدات.
ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەی بەشێكی زۆری ووڵاتەكەی گرتۆتەوە فیفا رێگری لەو هەڵبژاردەیە كرد یارییەكانی لەناو یاریگای خۆی ئەنجامبدات.
 لەمانگی رابردوو هەڵبژاردەی عیراق دوای 8 ساڵ یەكەم یاری رەسمی لەسەر یاریگای خۆی لەشاری بەسڕە ئەنجامدا و توانی لە هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ بباتەوە، هەڵبژاردەی عیراق لە رۆژی 14ی ئەم مانگەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران یاری دەكات و دوای پێنج رۆژی تر رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە