کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی وشوو كۆنگ فۆ پاڵەوانێتیەك بۆ یانەكانی كوردستان دەكاتەوە

.

11:17 PM - 07/11/2019

یەكێتی وشوو كۆنگ فۆی كوردستان بەهاوكاری ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ لەشاری   قەڵادزێ پاڵەوانێتی وشووكۆنگ فۆ بۆ یانەكانی كوردستان ئەنجامدەدات.
بەئامانجی دەرخستنی توانا وەرزشیەكانیان یەكێتی وشوو كۆنگ فۆی كوردستان بەهاوكاری ناوەندی وەرزش و لاواونی قەڵادزێ لە سێ رۆژدا لەشاری قەڵادزێ پاڵەوانیەتی وشوو كۆنگ فۆ بۆ یانەكانی كوردستان ئەنجامدەدات كە تیایدا شانزە یانەی كوردستان بەشداری تێدادەكەن.
كامۆ خدر لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: پاڵەوانێتی وشوو كۆنگ فۆ بەئامانجی گرنگیدانی زیاترە بەوەرزشی وشو كۆنگ فۆ كە لە سێ رۆژدا دوو سەد یاریزان لەئاست و تەمەنی جیاجیا رووبەوی یەكتردەبنەوە.

CduPAEd5yQ8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە