.
11:11 PM - 07/11/2019
یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە نایابەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە و لەیەكێك لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی ئەو خولە یانەی دەربەندیخان لەسەر یاریگای خۆی و پاڵپشت بەهاندەرە پڕ جۆش و خرۆشەكانی میوانداری یانەی برایەتی كرد.
بە درێژایی هەردوو گێمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانەكە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر چڕكردەوە و زۆریش نزیكبوون لەوەی تۆڕی یەكتر بهەژێنن، بەڵام لە قۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەكە چۆن دەستیپێكردبوو هەروا كۆتاییهات.
بەم یەكسانبوونەش هەردوو یانە كۆی خاڵەكانیان بۆ پێنج خاڵ بەرزكردەوە، بەڵام برایەتی بە جیاوازی گۆڵ لەپلەی سێیەمە و دەربەندیخانیش پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی تۆپی پێی یانە نایابەكانی كوردستانی گرتووە.
I1S1aBB_SyE
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە