کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە كەناڵی هەولێری گەلی كوردستان دەكات

.

08:42 PM - 07/11/2019

بەڕێزان: بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی هەولێری گەلی كوردستان

‎لەبیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەكە یەكەی كارمەندان دەكەم و هیواخوازم ڵە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
‎٢٨ ساڵ لەمەوبەر، لە كات و ساتی ڕاپەرین و ڕزگاركردنی كوردستاندا، وەك دەستپێشخەری میدیایی و لەپێناو دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی و هەولێر كەناڵی گەلی كوردستانی دامەزراندو بووە مینبەری هەولێرییەكان و تا ئێستاش بەردەوامە.
‎ئەمڕۆ كە ٢٨ ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر تەمەنی كەناڵە ئازیزەكەتاندا، لەكاتێكدا ئێستا كەناڵەكەتان پەخشی ٢٤ كاتژمێری هەیە لەهەموو كوردستاندا و لەڕابردوودا یەكێتیانەو دڵسۆزانەو كوردانە كارتان كردووە، هیوادارم لە داهاتووشدا بەهەمان ڕۆحیەتی جارانەوە كاربكەن و هەر لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.


‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە