کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی تەئكید لەیەكدەنگیی كورد دەكاتەوە

.

07:47 PM - 07/11/2019

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/١١/٢٠١٩ كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە یاوەری حامیدی حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتی سەردانی گوندی قامیشی ناوچەی شینكایەتی شارباژێڕی كرد و لەلایەن خزمانی شینكایەتییەوە پێشوازی لێكرا.
‎لەمیانی سەردانەكەیدا كۆسرەت ڕەسوڵ باسی لەمێژووی ناوچەكە و ڕۆڵی قارەمانانەی خەڵكی شینكایەتی كرد، كە لە شۆڕشەكانی كورددا ڕۆڵی جوامێرانەیان هەبووە و هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە و خزمەتی برا پێشمەرگەكانیان كردووە.
‎جێگری سكرتێری گشتی وتیشی: بۆ ئەمڕۆ ئەركە لەسەر هەموومان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیانی خۆمان بكەین و لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دۆخەكە بین.
‎پەیوەست بەدۆخی ئەمڕۆی كوردستانیش كۆسرەت ڕەسوڵ وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو گوتی: هەموومان هەوڵ بدەین میللەتی كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین، هەموومان بەیەكەوە شتین، نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ حزبێكی تر بە تەنها هیچ نین، بەڵام ئەگەر یەكبین هەموو شتێكمان پێ دەكرێ، بارودۆخەكانیش بەرەو ئەوە دەڕۆین كورد دەرگایەكی لێ بكرێتەوە

9pujoogOdMY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە