کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین و ئەمریكا لەسەر لابردنی باجە گومرگییەكان رێك دەكەون

.

06:20 PM - 07/11/2019

وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاند: كە لەگەڵ حكومەتی ئەمریكادا رێككەوتون بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەدریجی زیادە باجی گومرگی سەر هاوردەی كاڵاكانی یەكتر كەمبكەنەوە، كە لەماوەی چەند مانگی رابردووی جەنگ و ناكۆكی بازرگانی نێوانیاندا سەپێندرابوون.
وتیشی:  گرنگە بۆ هەردوو وڵات دەستبەرداری بەشێك لە داواكارییەكانیان ببن و هەندێك لەزیادە باجە گومرگیەكانیان هەڵبوەشێننەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بگەنە رێككەوتنێكی بازرگانی پتەو.
هاوكات قاو فینغ  وەزیری بازرگانی چین بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: كە ئاستەمە بەبێ‌ هەڵوەشاندنەوەی زیادە باجە گومرگییەكان هیچ رێككەوتنێك لەنێوان چین و ئەمركیادا بە ئەنجام بگات.
جێی ئاماژەیە پێشتریش حكومەتی چین داوای لە ئەمریكا كردبوو، كە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆبازرگانیەكانی نێوانیان پێویستە سەرەتا رێژەی سەپاندنی زیادە باجە گومرگیەكان بەسەر هاوردەی كاڵاكانیدا سەدا 15 كەمبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە