کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو موچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت

.

05:59 PM - 07/11/2019

وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخران كرد و سەرەتاش دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی ئەو مانگەیان وەرگرت و بریاریشە بۆ هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش بكرێت.
لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند: كە بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ دابەشكردنی مووچە ئامادەیانكردووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو  مووچەی یەكەكانی ٧٠ و 80 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەممەش دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
هەروەك ڕۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و رۆژی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە: كە بریار دراوە لە كۆتا ڕۆژی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان بكرێت و پرۆسەی دابەشكردنی مووچەش بۆ رۆژانی دواتر بەردەوام بێت بێ‌ ئەوەی ناوی هیچ وەزارەت و شوێنێكی تر ئاشكرابكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە