کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆرتمۆند پێش یاریەكەی بایرن هەواڵێكی ناخۆشێ پێگەیشت

.

04:17 PM - 07/11/2019

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هەوالێكی ناخۆشی پێگەیشت ئەمەش پێش یاریی یانەكە بەرامبەر یانەی  بایرن میونشن كە بڕیارە لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا لە رۆژی شەممەی داهاتوو بەرێوەبچێت.
دۆرتمۆند لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: جادۆن سانچۆی ئەستێرەی  یانەكە لەیارییەكەی دوێنێ بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنس لیگ  دووچاری گرژبوون لە ماسولكەكانی رانیدا هاتووە.
یانە ئەڵمانیەكە لەبەیاننامەیەكدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە: كە بەهۆی ئەو پێكانەی سانچۆ دووچاری هاتووە گومان لە بەشداریكردنی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە لە یاری كلاسیكەری ئەڵمانیا دەكرێت كاتێك لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا رووبەرووی یانەی بایرن میونشن دەبنەوە. 
لای خۆشیەوە دەستەی پزیشكی یانەكە رایگەیاند: لەچەند سەعاتی داهاتوودا پشكنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە ئینگلیزییەكە دەكرێت و بەشداریكردنی لە یارییەكەی بایرن میونشن یەكلایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە