کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس گەیشتنی بۆ قۆناغی16ی چامپیۆنس لیگ زامن كرد

.

03:54 PM - 07/11/2019

  لەركابەریەكانی كۆمەڵەی چوارەمی جەولەی چوارەمی چامپیۆنس لیگ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەدەرەوە یاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسۆكی روسی بردەوە یاریزانانی یۆڤانتۆس بە بەهێزی دەستیان بەیاری كرد و فشارەكانیان بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا دەستپێكرد و لەدەقیقەی 4 ئارون رامسی سودی لە لێدانێكی راستەوخۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرگرت و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد  خۆشی ئەو پێشكەوتنە زۆری نەخایاند و لەدەقیقەی 12 لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ ئەنجامەكەی لەرێگەی ئەلیكسی میراچۆك یەكسان كردەوە و یاریەكەیان گەراندەوە خاڵی سەرەتا و گێمی یەكەمیش هەرو بەو ئەنجامە كۆتایی هات لەگێمی دووەمی یاریەكەدا ماوریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەكە چەند گۆڕانكاریەكی ئەنجامدا بەبەشداری پێكردنی پینتاكۆر و دۆگلاس كۆستا و پاولۆ دیبالا بەو ئامانجەی ئەنجامی یاریەكە بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە بەڵام یاریەكە تا تەواو بونی كاتی یاسایی بەیەكسان بون بەردەوام بوو و لەو كاتەی چاوەرێ ی تەواوبونی یاریەكە دەكرا دۆگلاس كۆستا لەدەقیقەی 3ی كاتی زیادكراودا بەشێوازێكی جوان گۆڵێكی تۆمار كرد و سەركردایەتی بردنەوەی بیانكۆنێری كرد كە بەو سەركەوتنە یۆڤانتۆس بە10 خاڵ لەپێشەنگیدامایەوە و گەیشتنی بۆ قۆناغی 16ش یەكلایی بۆوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە