کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵانتاو مانچستەرسیتی بەگۆڵێك یەكسان بوون

.

02:56 PM - 07/11/2019

 هەر لەیاریەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  بەڵام لەركابەریەكانی كۆمەڵەی سێیەم یاری نێوان هەردوو یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی و مانچستەرسیتی ئینگلیزی لەیاریگای سان سیرۆ بەیەكسان بوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات یاریزانانی تیپەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی بەخێرایی چونە ناو كەشی یاریەكە و لەدوای 7 دەقیقە یاریكردن رەحیم سترلینگ تۆڕی گۆڵی ئەتڵانتای هەژاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆمار كرد دوای ئەوە و بەهۆی فشارەكانی ستیزن بۆ سەر گۆڵی خاوەن یاریگا ناوبژیوان لەدەقیقەی 43 لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن بەڵام گابرییل خیسۆس لەجێبەجێ كردنی سەركەوتوو نەبوو و هەلی تۆماركردنی گۆڵی دووەمی لەدەستدا لەگێمی دووەم یانەی ئەتڵانتا بەپشت بەستن بەیاریگا و هاندەر باشتر یاریان كرد و لەدوای 4 دەقیقە لەدەستپێكی ئەو گێمە و بەدیاری كراوی لەدەقیقەی 49 ماریۆ بازالیچ گۆڵێكی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە  لەدەقیقەی 81ی یاریەكەدا كلاودیۆ براڤۆی گۆڵچی مان سیتی دوای رێگری كردن لە ئیلیسیچ لەدەرەوەی ناوچەی سزا لەلایەن ناوبژیوانەوە بەكارتی سور كرایە دەرەوە و كایل ووكر بو بەگۆڵچی  بەڵام ئەنجامی یاریەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەهات و یاریەكە بەیەكسان بون و بەگۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات  بەو ئەنجامە مانچستەرسیتی بە10 خاڵ پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی كرد و ئەتڵانتاش یەكەم خاڵی لەپاڵەوانێتی یەكە كۆكردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە