کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام بەئەنجامێكی گەورە لەسرڤینازڤیزدای بردەوە

.

02:54 PM - 07/11/2019

 یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزیش هەنگاوێكی تر خۆی لەگەیشتنە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ نزیك كردەوە دوای ئەوەی لەجەولەی چوارەمدا و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامێكی گەورە و بە4 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەیانەی سرڤینا زڤیزدای سربی هێنا گێمی یەكەمی یاریەكە بەگۆڵێكی بێ وەڵام بەسودی یانە لەندەنیەكە تەواو بوو  گۆڵەكەش جیۆڤانی لۆ سیل سیۆی ئەرجەنتینی لەدەقیقەی 34دا تۆماری كرد لەگێمی دووەمدا یاریزانانی تۆتنهام بەتەواوی كۆنترۆڵی یاریەكەیان گرتە دەست و لەدەقیقەی 57 هیۆنگ مین سۆن گۆڵی دووەمی تۆماركرد بەڵام ئامادە نەبوو ئاهەنگ بگێڕێت و لەبەردەم كامێراكان وەستا و داوای لێبوردنی لە ئەمدریە گۆمێزی یاریزانی ئیڤەرتون كرد كە ئەو هۆكاربوو بۆ پێكانەكەی  هەمان یاریزان لەدوای تەنها 4 دەقیقە گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەی میوانی تۆمار كرد  دوای ئەوە هێرشەكانی سپێرز بۆ سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا نەوەستا و لەدەقیقەی 85 كریستیان ئێركسنی دانیماركی كۆتایی بەكەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەكەی هێنا و واژۆی لەسەر گۆڵی چوارەم كرد لەكۆتایدا تۆتنهام هۆتسبێر یاریەكەی بە4 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و خاڵەكانی لەپلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم بۆ 7 خاڵ بەرزكردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە