کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەی بردنەوەی تۆماركرد

.

02:52 PM - 07/11/2019

 لەلایەكی ترەوە و لەیاریەكانی كۆمەڵەی دووەم لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەژێر سەرپەرشتی هانز فلیكی راهێنەری نوێی یەكەم بردنەوەی تۆمار كرد و لەیاریگای ئەلیانز ئەرێنا بە2گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەی ئۆڵیمپیاكۆسی یۆنانی بردەوە یانە باڤاریەكە دوای دانانی هانز فلك لەجێگای نیكۆ كۆڤاچ بەپێكهاتەیەكەوە دەستی بەیاری كرد كە فیلیپ كۆتینیۆ و تیاگۆ ئەلكانتارای تیا نەبوو  لەسەرەتاوە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دەست پێكرد و چەند جارێك نزیك بوون لەتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گۆڵچی یانەی میوان و هییڵی بەرگری ببونە بەربەست لەبەردەمیاندا و گێمی یەكەم بەبێ تۆماركردنی گۆڵ تەواوبوو لەگێمی دووەمیشدا فشارەكانی بایرن بەردەوام بوو دوای زنجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 69 رۆبرت لیڤاندۆڤسكی بێدەنگی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆمار كرد دوای ئەو گۆڵە باڵادەستی یانەی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بەیەك دەقیقە ئیڤان پیریسیچی كرواتی دوای هاتنە ناوەوەی بەیەك دەقیقە گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و بەو دوو گۆڵە بایرن یاریەكەی بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە و بە12 خاڵ پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی كرد و گەیشتنیشی بۆ قۆناغی 16 زامن كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە