کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیفا داوای گواستنەوەی یارییەكانی عیراق دەكات

.

02:32 PM - 07/11/2019

یەكێتی تۆپی پێی جیهان – فیفا – هەواڵێكی ناخۆش دەداتە هاندەرانی هەڵبژاردەی عیراق و داوای گواستنەوەی هەردوو یاری ئەو هەوڵبژاردەیە دەكات بۆ دەرەوەی ئەو ووڵاتە كە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا و لە میانی یارییەكانی پاڵاوتنی هاوبەشی مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی 2023ی ئاسیا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئێران و بەحرەین ئەنجامیبدات  هەڵبژاردەی عیراق لە مانگی رابردوو دوای 8ساڵ یەكەم یاری خۆی لەشاری بەسڕە  لەبەردەم هاندەرانی ئەنجامدا كاتێك روبەرووی هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ بۆوە  بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی ووڵاتەكەی پیا تێدەپەرێت و ئەو پشێوییەی بەهۆی خۆپیشاندانەكان زۆرێك لە شارەكانی عیراق گرتۆتەوە  فیفا بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا داوای لە یەكێتی تۆپی پێی عیراق كردووە بەدوای یاریگایایەك لە دەرەوەی ئەو ووڵاتە  بگەرێت كە هەردوو یاریەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئێران و بەحرەین تیا ئەنجام بدات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە