کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان سەركەوتنیان تۆماركرد

.

10:35 AM - 07/11/2019

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و خاوەن ژمارەی پێوانەیی لەنازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ و لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكان میوانداری یانەی گەڵەتەسەرای توركی كرد یانەی شاهانە هەرزوو ویستی خۆی بۆ بردنەوە دەرخست و لەدەقیقەی 4 رۆدریگۆ سیلڤا دۆ گۆیسی یاریزانی لاوی بەرازیلی بێدەنگی شكاند و بەئەسیستی مارسیلۆ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد دوای تەنها 3 دەقیقە لەو گۆڵە و بەهەمان شێوە و بەئەسیستی مارسیلۆ یاریزانە لاوە بەرازیلیەكە بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد فشارەكانی یانەی شاهانە بەردەوام بوو لەدەقیقەی 10 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن سێرجیۆ رامۆس بەشێوازێكی جوان جێبەجێی كرد و لەدەقیقەی 14 گۆڵی سێیەمی پێ تۆمار كرد  لەساتەكانی كۆتایی گێمی یەكەم رۆدریگۆ گەرایەوە و ئەمجارە ئەسیستی بۆ بنزیما كرد و ئەو هێرشبەرە فەرەنسیەش بەئاسانی گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد و لەگێمی یەكەمدا ریاڵ مەدرید بەو4 گۆڵە پێش كەوت باڵادەستی تیپەكەی زێدانی راهێنەری فەرەنسی لەگێمی دووەم بەردەوام بوو  لەدەقیقەی 67 تۆنی كروس و بنزیما مەترسییان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دروست كرد بەبێ ئەوەی گۆڵ بكەن لەدەقیقەی 74 بن زیما بەشوتێكی ویستی گۆڵ تۆمار بكات بەڵام مۆسلێرای گۆڵچی بەرپەرچی دایەوە ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە لەدەقیقەی 81سودی لەئەسیستێكی كارفاخال وەرگرت و گۆڵی دووەمی خۆی پێنجەمی یانەكەی تۆماركرد  لەدەقیقەی2ی كاتی زادكراویشدا رۆدریگۆ گۆیس بەتۆماركردنی هاتریكی خۆی كۆتایی بەكەرنەڤاڵی گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید هێنا  بەو سەركەوتنە گەورەیەش ریاڵ مەدرید خاڵەكانی كردە 7 خاڵ و پلەی دووەمی كۆمەڵەی یەكەمی گرتووە یاریەكەی تری كۆمەڵەی یەكەم هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و كلوب بروجی بەلجیكی لەیاریگای پارك دی پرانس كۆكردەوە ئەنخل دی ماریا لەدەقیقەی 5ی سەرەتای یاریەكە لەرێگەی لێدانێكی راستەوخۆوە چانصی خۆی بۆ تۆماركردنی گۆڵ تاقیكردەوە بەڵام گۆڵچی یانەی میوان لەشوێنی گونجاو ئامادەبوو  یانەی میوان لەدەقیقەی7 یەكەم مەترسیان بۆ سەر یانە پاریسیەكە دروستكرد بەڵام بێ ئەنجام بوو لەدەقیقەی 21و لەهێرشێكی رێكخراودا ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی خۆشی خستە ناو یاریگاوە و گۆڵێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد لەگێمی دووەمدا یانە بەلجیكیەكە هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەی دا و لەدەقیقەی 50 كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی گۆڵەكەی لەمەترسی پاراست  لەدەقیقەی 74 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ كلوب بروج ئەژمار كرد بەڵام كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی لێهاتووانە نەیهێشت مبای دیان گۆڵ تۆمار بكات و دواجار یاریەكە بەو گۆڵەی ئیكاردی كۆتایی هات و پاریس سان جێرمان بە12 خاڵ پێگەی خۆی لەپێشەنگی كۆمەڵەكەی بەهێزتر كرد و لەهەمان كاتدا بلیتی گەیشتنە قۆناغی16شی یەكلایی كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە