کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎تیمی یەكێتی لە حكومەت لە گەڵ مەڵبەندی هەولێر كۆبۆوە

.

08:48 PM - 06/11/2019

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی شەهیدانی ١ی شوبات لە بارەگای مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە وەزیرەكانی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیمی وەزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
‎لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی و دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر دیدگاو تێڕوانینی یەكێتی بۆ پرسە هەنووكەییەكان.
‎لێپرسراوی مەڵبەند باسی لە ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیە كرد و ڕایگەیاند: كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی بەردەوام بەڕێوەدەچن و بیروڕا لەبارەی پرسەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن.
‎دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كورتەیەكی لەبارەی كارەكانی حكومەت و چۆنیەتی كاركردنیان خستەڕووو تیمی یەكێتیشی ڕاسپارد كەدڵسۆزانەتر و لێبڕاوانەتر كار بكەن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.
‎جێگری سەرۆكی حكومەت گوتیشی: ئێمە لە حكومەت  بەرنامە و بڕیارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەخەینە بواری جێبەجێكردن و وەك هەمیشەش پێشەنگی چاكسازی دەبین و بە كارەكانمان دەمانەوێ چاكسازی جدی لە سێكتەرە جیاوازەكان ئەنجام بدەین و دروشمەكانمان جێبەجێ بكەین.
‎دواتر هەڤاڵانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە و وەزیرانی حكومەتی هەرێم كورتەیەكیان لەبارەی كارەكانی وەزارەت و چۆنیەتی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان خستەڕوو و گفتوگۆی وردی بابەتە پەیوەستەكانی ئەمڕۆیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە