کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلاڤیاپراگ خاڵێكی بەنرخی لەبەرشەلۆنە وەرگرت

.

02:02 PM - 06/11/2019

لەیاریەكی تری كۆمەڵەی شەشەم لەجەولەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای كامپ نو پێشوازی لە یانەی سلاڤیا پراگی چیكی كرد   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی بلاوگرانا بە بەهێزی دەستیان بەیاری كرد و تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵی یاریەكەیان كردبوو   بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون   لەبەرامبەردا یانەی میوانیش بەهەمان شێوە چەند جارێك مەترسیان بۆ سەر گۆڵی شتیگنی گۆڵچی بەرشەلۆنە دروست كرد بەبێ ئەوەی گۆڵ تۆمار بكرێت و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات   لە سەرەتای گێمی دووەمدا ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر چەند گۆڕانكاریەكی لە پلانی یاری كردنی یانەكەیدا ئەنجامدا بەو هیوایەی بتوانن گۆڵ تۆمار بكەن و سێ خاڵی گرنگی یاریەكە دەستەبەر بكەن   هەرچەندە لەدەقیقەی 59 ئارتۆرۆ ڤیدال گۆڵێكی تۆمار كرد بەڵام بەهۆی بونی ئۆفساید ناوبژیوان رەتی كردەوە   دوای ئەوە یاریزانانی هەردوو لا لەهەوڵەكانیان بەردەوام بوو بەڵام شكستیان هێنا لەگەیشتنە گۆڵی یەكتر و   لە كۆتاییدا یاریەكە بەیەكسانی و بەبێ‌ گۆڵ كۆتاییی هات   بەم یەكسانبوونەوش یانەی بەرشلۆنە كۆی خاڵەكانی كردە 8 خاڵ و پارێزگاری لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی كرد و سلاڤیا پراگیش لەدوا پلەدا خاوەنی2 خاڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە