کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی لەیاریگای خۆی كەوتەداوی یەكسان بونی سالزبۆرگ

.

01:55 PM - 06/11/2019

لەیاریەكی تری كۆمەڵەی پێنجەمی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەیاریگای سان پاولۆی تایبەت بەخۆی 2 خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی رێد بۆڵ سالزبۆرگی نەمساوی یەكسان بوو   دور لەچاوەروانی یانەی میوان بەبەهێزی دەستی بەیاری كرد و فشارەكانی بۆ سەر گۆڵی ناپۆلی دەستپێكرد و بەهۆیەوە ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن و لەدەقیقەی 11 ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی دیاری ئەو یانەیە سەركەوتووانە جێبەجێی كرد و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار كرد   دوای ئەو گۆڵە یانەی ناپۆلی بەهەموو هێزێكی خۆی فشارەكانی بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە دەستپێكرد و دوای لەدەستدانی چەندین هەلی گۆڵ تۆمار كردن و پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بەیەك دەقیقە هیرڤینگ لۆزانۆ بەشویتَكی بەهێز تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و لەگێمی یەكەمدا یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا   لەگێمی دووەم و سەرەڕای گۆڕانكاریەكانی هەردوو راهێنەر بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یاریەكە بەڵام یاریەكە تافیكەی كۆتایی بەهەمان ئەنجامی گێمی یەكەم و بەگۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتایی هات   بەو یەكسان بونەش ناپۆلی خاڵەكانی كردە 8 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە   سالزبۆرگ بە4 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە