کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەمی وەرگرت

.

01:54 PM - 06/11/2019

شەوی رابردوو یاریەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستی پێكرد   سەرەتا و لەركابەریەكانی كۆمەڵەی پێنجەم یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەیاریگای ئانفێڵد بەزەحمەت و بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی جینكی بەلجیكی بردەوە   لەسەرەتای یاریەكەوە یانەی لیڤەرپوڵ باڵادەستی بەسەر یاریگا سەپاند بەڵام لەدروست كردنی مەترسی دواكەوت و دوای چەند هێرشێكی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 14 جیۆرجینهۆ ڤایناڵدۆم توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن تۆمار بكات   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە  هێرشەكانی یانەی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو بەڵام لەدەقیقەی 41 یانەی میوان توانی لەرێگەی میوانا سامان گۆڵێك تۆمار بكات و لەگێمی یەكەمدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە   لەگێمی دووەمیشدا باڵادەستی یاریزانانی رێدز بەردەوام بوو لەدەقیقەی 53 ئەلیكس چامپەرلین تۆڕی گۆڵی یانەی جینكی هەژاند و گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی تۆمار كرد  هەوڵەكانی هەردوو یانە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ بەردەوامی هەبوو بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام بوون و دواجار یاریەكە بەبردنەوەی لیڤەرپوڵ بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات  بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ بە9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرت و جینكیش بەیەك خاڵ لەدوا پلەدا مایەوە و هیچ هیوایەكی لەپاڵەوانێتی یەكە بۆ نەمایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە