کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ جەولەی چوارەمی چامپیۆنس لیگ بەردەوام دەبێت

.

08:37 PM - 05/11/2019

لە جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لەیاریەكانی كۆمەڵەی یەكەم یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و خاوەن 13 نازناوی ئەم پاڵەوانێتی یە لەیاریگای سانتیاگۆبیرنابیۆ میوانداری گەڵەتەسەرای توركی دەكات یانەی شاهانە ئامانجیەتی رێگای گەیشتن بۆ قۆناغی 16 لەبەردەم خۆیدا ئاسان بكات ئەویش لەرێگای بەدەستهێنانی 3 خاڵی گرنگی ئەم یاریە  تیپەكەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فەرەنسی كە فشارێكی زۆریان لەسەرە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیان لەلالیگا و چامپیۆنس لیگ كار بۆ ئەوە دەكەن هەنگاوێك خۆیان لەقۆناغی داهاتوو نزیك بكەنەوە لەرێگەی دوبارە بردنەوە لەگەڵەتەسەرای دوای ئەوەی جەولەی پێشوو لەتوركیا بەگۆڵێكی تۆنی كروس سەركەوتینان تۆماركرد لەهەمان كاتدا چاوی لەئەنجامی یاریەكەی تری ئەم كۆمەڵەیە بەو هیوایەی هاوكار بێت بۆ گەیشتنە قۆناغی16 مێرینگی كاروانەكەی لەم وەرزە بەشكست لەبەرامبەر پاریس سان جێرمان دەستپێكرد پێش ئەوەی لەجەولەی دووەم بە2گۆڵ لەگەڵ كلوب بروج یەكسان بێت و لەرێگەیەوە 4خاڵی كۆكردۆتەوە و پلەی دووەمی گرتووە  لەیاریەكی تری هەمان كۆمەڵە پاریس سان جێرمان كە لە3 بردنەوەی بەدوای یەك 9خاڵی هەیە لەپلەی یەكەمی ریزبەندی لەیاریگای پارك دی پرانس روبەروی كلوب بروجی بەلجیكی دەبێتەوە/لەئەگەری بردنەوەی لەم یاریە ئەوا یانە پاریسیەكە گەیشتنی بۆ قۆناغی16زامن دەكات و لەئەگەری یەكسان بونیشی و بردنەوەی ریاڵ مەدرید لەگەڵەتەسەرای ئەوا بۆ ئەو قۆناغە سەردەكەوێت تیپەكەی تۆماس تۆشێلی راهێنەری ئەڵمانی لەجەولەی پێشوو بە5 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنێكی گەورەی لەبەرامبەر یانە بەلجیكیەكە تۆمار كرد و ئەوەش وای لێ دەكات پاڵێوراو بێت بۆ دوبارەكردنەوەی بردنەوە لەیاریەكەی یاریگای خۆی بەڵام كاتێك ئەم یاریە ئەنجام دەدەن لەهەفتەی12ی لیگاوەن بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو لەبەرامبەر دیگۆن دۆڕان   لەكۆمەڵەی دووەمیش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەڵمانی دوای دورخستنەوەی نیكۆكۆڤاچ لەپۆستی راهێنەرایەتی ،لەئەلیانز ئەرێنای تایبەت بەخۆی پێشوازی لەئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی دەكات راهێنانەكانی یانەی بایرن بۆ ئەو یاریە لەژێر سەرپەرشتی هانسی فلیكس و هیرمان جیرلاندی یاریدەدەری بەرێوە چوو و سەرجەم یاریزانەكان ئامادەبوون جگە لەپێكراوەكان  ئەمە یەكەم یاری پاڵەوانی ئەڵمانیایە لەدوای دورخستنەوەی كۆڤاچ بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە كە دواهەمینیان شكستەكەیان بوو لەبەرامبەر فرانكفۆرت بەگۆڵێك بەرامبەر بە 5 گۆڵ  هەروەها ئەم یاریەش وەك تاقیكردنەوەیەكە بۆ هانسی فلیكس  تائەو كاتەی راهێنەرێكی نوێ سەرپەرشتی یانەكە دەگرێتە ئەستۆ  جیاواز لەخولی ناوخۆیی بایرن میونشن لەچامپیۆنس لیگ بارودۆخی زۆر باشە بەجۆرێك سەرجەم 3 یاریەكەی پێشوی بردۆتەوە و بە9 خاڵ لوتكەی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرتووە و لەئەگەری بردنەوەی لەم یاریەش ئەوا بلیتی گەیشتنە قۆناغی16 زامن دەكات كە لەجەولەی پێشوشدا بایرن بە3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لەیانە یۆنانیەكەی بردەوە  لەیاریەكی تری كۆمەڵەی دووەم یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی بەئامانجی بردنەوە و نزیك بونەوە لەقۆناغی داهاتوو دەبێتە میوانی سرڤینازڤیزدای سربی  سپێرز لەژێر سەرپەرشتی پۆچیتینۆ لەجەولەی پێشوو بە5 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی لەبەرامبەر ئەو یانە سربیە تۆماركرد و هیواكانی بۆ بەردەوام بون لەئاستی كیشوەری بۆ گەرایەوە دوای شكستە مێژوییەكەی بەرامبەر بایرن بە2 گۆڵ بەرامبەر بە7 گۆڵ و یەكسان بونی لەیەكەم یاریدا لەگەڵ ئۆڵیمپیاكۆس بە2 گۆڵ وئێستا بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەی دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە