کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەنەكردنی خورما قازاجێكی زۆری دارایی هەبووە

.

05:19 PM - 05/11/2019


ساڵح حەسەنی وەزیری كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: قەدەغەكردنی هاوردەی خورما 150 ملیار دیناری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندۆتەوە‌و توانیومانە سەنتەرێكی توێژینەوەش بۆ پەرەپێدانی خورما دابمەزرێنین.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پلانی قەدەغەكردنی هاوردەی خورما بۆتەهۆی زیندوكردنەوەی كەرتی كشتوكاڵ‌و خستنەگەڕی چەندین كارگەی دروستكردنی دۆشاوی خورماو بەكارهێنانی بەرهەمەكانی خورما لە چەندین پیشەسازی جیاوازدا.
 (ساڵح حەسەنی ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێستا نرخی یەك تۆن خورما گەیشتۆتە 650 هەزار دینار، ئەوەش داهاتێكی باشە بۆ خاوەنی باخە خورماكان‌و وایكردووە دووبارە جوتیاران بگەڕێنەوە سەر باخەكانیان‌و بایەخی زیاتر بە چاندنی ئەو بەرهەمە بدەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق سەنتەرێكی توێژینەوەی تایبەتی دامەزراندووە، بۆ پەرەپێدانی خورما بەشێوەیەكی زانستی‌و دەستیكردووە  بە چاندنی چەندین جۆری جیاوازو دەگمەنی خورما.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە