کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

2200 كەس دادەمەزرێنرێن

.

05:16 PM - 05/11/2019


 (سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، 2 هەزار و 200 هەلی كاری نوێیان لە پاڵاوگەی كەربەلا رەخساندوە.
وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیای (هۆندای) كۆریای باشوور كە كارەكانی پاڵاوگەی كەربەلا بەرێوەدەبات رێككەوتنێكیان ئیمزاكردووە، بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەكانی كاركردنی ئەو پاڵاوگەیە، هەلی كار بۆ 2 هەزارو 200 كەس بڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی رێككەوتنەكە پێویستە ئەوانەی كە دادەمەزرێن خەڵكی پارێزگاكانی كەربەلاو نەجەف‌و بابل‌و دیوانیە بن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئیدارەی ئەو پارێزگایانە گفتوگۆ كراوە تاوەكو لە چەند رۆژی داهاتوودا داواكاری كاركردن لەو پاڵاوگەیە لە هاوڵاتیان وەربگرن.
لای خۆشیەوە (نوسەیف خەتابی) پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عیراق رەزامەندی دەربڕیووە، 334 ئەندازیاری پارێزگاكەیان لە پاڵاوگەی كەربەلا دابمەزرێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە