کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێگا دەدرێت كۆمپانیاكانی ئەمریكا كاڵاكانی هواوی بكڕن

.

05:10 PM - 05/11/2019


 (وێڵبر رۆس) وەزیری بازرگانی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، بە منزیكانە مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەدرێت كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) چینی بكڕن.
وەزیری بازرگانی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا 260 داواكاریان لەلایەن كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیەوە بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی جارێكی تر كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) بكڕن، چونكە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی كاڵای هواوی، كاردانەوەی خراپی لەسەر كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا هەبووە.
راشیگەیاندووە، دانوستانە بازرگانیەكانی نێوان ئەمریكاو چین هەنگاوی باشی بڕیووە‌و لەم مانگەدا لەسەر ئەو پرسە رێككەوتنی نوێ ئیمزا دەكەن.
ئەو لێدوانەی وەزیری بازرگانی ئەمریكا لە كاتێكدایە (دۆناڵد ترمپ) لە كۆتایی مانگی رابردوودا رایگەیاندبوو، لە داهاتوویەكی نزیكدا رێگە دەدات كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) چینی بكڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە