کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاسیاس گەرایەوە بۆ راهێنانەكان

.

11:26 AM - 05/11/2019

ئیكار كاسیاسی ئیسپانی و گۆڵچی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی ئەمرۆ بۆ یەكەم جار و لەدوای راگەیاندنی نەخۆش كەوتنی لەدڵیدا لەمانگی 5ی رابردوەوە دەستی بەراهێنانەكان كردەوە   كاسیاس لەپێگەی كۆمەڵایەتی ئاشكرای كرد :دوای دوركەوتنەوەی بۆ چەند مانگێك گەراوەتەوە بۆ راهێنان  ئەو گۆڵچیە ئیسپانیە لەژێر نوسینی 6 مانگ و 3 رۆژ  وێنەیەكی جل و بەرگی یاریەكانی داناوە وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری گەرانەوەی و بەشداری كردنی لەیاریەكانی یانەكەی   تا ئێستاش كاسیاس لەقۆناغی چارەسەر وەرگرتنە بەڵام لەبارەی داهاتوی بریاری نەداوە هەرچەندە لەماوەی رابردودا لەكاروباری هونەری و كارگێڕی یانەی پۆرتۆ كاری دەكرد   جێی باسە كاسیاسی تەمەن 38 ساڵ لەسەرەتای مانگی 5 روبەروی كێشەی دڵ بۆوە لەكاتی راهێنانەكانی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ كرا و دوای 5 رۆژ نەخۆشخانەی بەجێ هێشت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە