کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەحیم سترلینگ لەلایەن ریاڵ مەدرید داواكراوە

.

11:23 AM - 05/11/2019

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەكاری دەكات بۆ پێشكەشكردنی گرێبەستێكی گەورە لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی رەحیم سترلینگی ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی  بەپێی ئەو هەواڵەی پێگەی سكای سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە: یانەی ریاڵ مەدرید داوایەكی گەورەو شایستە ئامادەدەكات بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ رەحیم سترلینگ كە جگە لەبرە پارەیەك رۆیشتنی گاریس بەیڵی تیایە بۆ یانەكەی پاڵەوانی ئینگلتەرا  یانەی شاهانە دەیەوێت تواناكانی گاریس بەیڵ بۆ مان سیتی پێشنیار بكات لەپاڵ پێشكەشكردنی بڕی 81 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی رەحیم سترلنیگ بۆ ریزەكانی   ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: گواستنەوەی سترلینگ لەئێستادا بووەتە كاری یەكەم و بۆ ئەو مەبەستەش یانەكە نێردراوی خۆی بۆ چاودێری كردنی ئەو هێرشبەرە ئینگلیزیە دەنێرێت لەیاریەكانی داهاتوی مان سیتی   سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەشكردووە: مان سیتی تاوتوێی ئەوە دەكات گرێبەستەكەی رەحیم سترلینگ نوێبكاتەوە بە بەرزكردنەوەی مووچەكەی بۆ زیاتر لە 520هەزار یۆرۆ لەیەك هەفتەدا لەپێناو پارێزگاری كردن لەمانەوەی كە ئەو هێرشبەرە گرێبەستەكەی لەگەڵ ستیزن لەهاوینی ساڵی 2023 كۆتایی دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە