کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیڤەرتون جۆری پێكانەكەی گۆمێز ئاشكرادەكات

.

11:22 AM - 05/11/2019

 یانەی ئیڤەرتونی ئینگلیزی رایگەیاند ئەندریە گۆمێزی یاریزانی هیڵی ناوەراست دوای ئەو پێكانە قورس و مەترسیدارەی لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر تۆتنهام توشی بوو نەشتەرگەری بۆ دەكرێت   ئەو یاریزانە پورتوگالیە لەو یاریەی كە بەیەكسان بون و بەگۆڵێك كۆتایی هات لەیاریگای گۆدیسۆن پارك و پێش 10 دەقیقە لەكۆتایی هاتنی یاریەكە توشی ئەو پێكانە بوو دوای ئەوەی بەهەڵە و لەدوای بەریەككەوتنی لەگەڵ سۆن هیۆنگ مین و سێرج ئۆریەی یاریزانانی تۆتنهام و بەهۆیەوە لەپاژنەی پێی قاچی راستی توشی شكان بوو و برایە دەرەوەی یاریگای و ناوبژیوانیش بەكارتی سور سۆن هیۆنگ مینی كردە دەرەوە   یانەی ئیڤەرتون بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەندریە گۆمێزی تەمەن 26 ساڵ پێویستی بەنەشتەرگەریە دوای ئەو شكانەی لەپاژنەی پێی راستی توشی بوو بەڵام ماوەی دوركەوتنەوە و گەرانەوەی بۆ یاریگا ئاشكرا نەكردووە   جێی وەبیرهێنانەوەیە لەدوای ئەو روداوە یاریزانە كۆریەكەی زۆر دڵ تەنگ بوو و ئاماژەی بەوەدەكرد هەڵەی ئەو نەبووە   لای خۆیەوە ماركۆ سیلڤای راهێنەری ئیڤەرتون بەرۆژنامەنوسانی وت: پشتیوانی لەئەندریە گۆمێز دەكەین كە توشی پێكانێكی مەترسیدار بووە و متمانەم بەوە هەیە لەسەدا 100 بەبەهێزی دەگەرێتەوە بۆ یاریگاكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە