کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی شۆفێرێكی تاكسی بە تۆمەتی دەستدرێژی دەستگیركرد

.

05:11 PM - 04/11/2019

لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵ و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی ڕفاندن و دەستدرێژی كردنەسەر ناموسی خەڵكی , هێزەكانمان توانیان لە ڕۆژی ( 3/11/2019 ) كەسێك بەناوی ( أ , م , غ ) لەدایك بوی ساڵی 1977 پیشەی شۆفێری تاكسی دەستگیربكەن , بەتۆمەتی ئەوەی كە ناوبراو لەیەكێك لە گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی دوو خوێندكاری كچ دەستیان لە ئۆتۆمبیلەكەی ڕاگرتوە  بۆئەوەی بیان گەیەنێـتەوە ماڵی خۆیان ,پاش سەركەوتنیان بۆ ناو ئۆتۆمبیلەكە لەڕێگە لایداوە بەبیانوی قەرەباڵغی ڕێگەی ماڵی كچەكان و ووتەی جنسی لەگەڵدا بەكارهێناون و تحرشی پێ كردون ، كاتێك سەرنشینەكان هەستیان كردووە كەنیازی خراپە ئەیەوێـت بەرەو دەرەوەی شاری  سلێمانیان ببات , یەكێك لە كچەكان دەرگای ئۆتۆمبیلەكە دەكاتە وە وخۆی فڕێدەداتە خوارەوە و هاواردەكات ,خەڵكی بە هانایانەوە دەڕۆن و پەیوەندی دەكەن بەهێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە , پاش گەشتنی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەكە , شۆفێرەكە دەستگیردەكەن , ڕوو بەڕووی یاسای دەكەنەوە .
هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كەوشیاربن و بەوریایەوە لەم كارە قێزەونانە ئاگادار بن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە