کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆكۆڤیچ بووە پاڵەوانی ماستەرزی پاریس پێرسی

.

01:39 PM - 04/11/2019

ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیی ماستەرزی تێنسی سەرزەوی پاریس پێرسی فەرەنسا كۆتاییهات  كە براوە هەزار خاڵی لەریزبەندی گشتی یاریزانانی جیهان پێدەدرێت و كۆمەڵەی خەڵاتە داراییەكانی زیاتر لەپێنج ملیۆن و 750 هەزار دۆلارە   لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی رووبەڕووی دینیس شاپۆڤالۆڤی كەنەدی بووەوە   جۆكۆڤیچ لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە بەئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی كۆمەڵەی یەكەم 6-3 بەسودی خۆی تەواو بكات   لەكۆمەڵەی دووەمیش درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و 6-4 سەركەوتوو بوو   سەرئەنجام دوای 65 دەقیقە یارییەكەی بەدوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوەو نازناوەی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا  ئەمەش بووە پێنجەم نازناوی پاریس پێرسی لەلایەن جۆكۆڤیچ-ەوە دەستەبەردەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە