کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێوارە خوانێك مۆرینیۆ لە ئارسناڵ نزیكدەكاتەوە

.

01:39 PM - 04/11/2019

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە چارەنوسی خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری پورتوگالی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ ئاشكراكرد   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە : ئەو راهێنەرە پورتوگالیە لە ئێوارە خوانێكدا چاوی بە رائول سانلیهی بەرێوبەری وەرزشی یانەی ئارسناڵ كەوتووە  و تاوتوێی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەیان كردووە   لە ئێوارەخوانەكەدا مۆرینیۆ بە بەرێوبەری وەرزشی گەنەرزی راگەیاندووە زۆر سەرسامە بە پلانەكانی ئەو یانە لەندەنیە و ئەو گەشەیەی بەكەرتی وەرزشییان داوە   مۆرینیۆ پێشتریش ئاماژەی بە كارێكی باشی یانە لەندەنیەكە دابوو كە گرێبەستیان لەگەڵ نیكۆلاس پییی كۆتدیڤواری ئیمزاكردبوو   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : پێناچێت مانەوەی ئۆنای ئیمری لەئەركی سەرپەرشتیكردنی گەنەرز درێژە بكێشێت و پێش میركاتۆی زستانە ئەو گۆڕانكارییانە روودەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە