کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیبراهیمۆڤیچ ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ كاڵچۆ دەكات

.

01:38 PM - 04/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە رایانگەیاند : زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی بە نیازە لە داهاتوودا بگەڕێتەوە خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە ریزی یانەیەكی ئەو خولە درێژە بە یاریكردن بدات   پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئەوەیان ئاشكراكردبوو : ئەو یاریزانە سویدییە لە لایەن یانەكانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان و ناپۆلی گرنگی پێدەدرێت و ركابەری گواستنەوەی دەكەن   بەڵام واڵتەر ساباتینی بەرێوبەری وەرزشی یانەی بۆلۆنیا لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی تۆتۆ میركاتۆ وێب ئەوەی راگەیاندووە : ئەو یاریزانە سویدییە ئارەزووی ئەوە دەكات پەیوەندی بە یانەكەمانەوە بكات بەو پێیەی ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سینیسیا میهایلۆڤیچی راهێنەری یانەكە هەیە   ووتیشی : پەیوەندیكردنی ئیبراهیمۆڤیچ بە یانەكەمانەوە هیچ مەحاڵ نیە وپێدەچێت  لەداهاتوویەكی نزیكیشدا ئەو كارە رووبدات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە