.
01:38 PM - 04/11/2019
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی لویس سوارێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی بەرشەلۆنەیان دەستنیشانكرد كە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دادەبرێت سوارێز لە یاریی دوێنێی یانەكەی بەرامبەر یانەی لیڤانتی دووچاری پێكان هات و بەهۆیەوە لە دەقیقەی 40ی ئەو یارییەدا یاریگای جێهێشت و لە جێگەی ئەو كارلیس پیرێز یاریكرد لای خۆیەوە یانە كەتەلۆنیەكە لە بەیانننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە : ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە لەماسولكەكانی قاچی راستیدا دووچاری پێكان هاتووە و ماوەی دووركەوتنەوەكەشی بەندە توانای چاكبوونەوەی ئەو یاریزانە لە پێكانەكەی بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە : سوارێز بە دڵنییاییەوە لە یاری یانەكەی بەارمبەر سلاڤیا پراگ لە چامپیۆنس لیگ و سێڵتاڤیگۆ لە لالیگا بەشداری ناكات ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆرۆگواییش ناكات كە لە ناوەراستی ئەم مانگە دوو یاری دۆستانە ئەنجامدەدات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە