کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەی سی میلان لە یاریگای خۆی بە لازیۆ دۆڕا

.

01:38 PM - 04/11/2019

هەروەها لە یاری لوتكەی هەفتەی یانزەیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا   ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ پێشوازی لازیۆی كرد   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی لازیۆ بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 25 یشدا چیرۆ ئیمۆ بیلی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد   دوا بە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی میلان فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 28 دا كیسینگا بارتۆلۆمۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆماركرد و ئەنجامەكەی بۆ رۆسۆنێری هاوسەنگ كردەوە   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی لازیۆ توانیان كۆنترۆڵی نێو یاریگا بكەن و چەندین هێرشی ترسناكیشیان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا   تا لە دەقیقەی 83 دا خواكین كۆریا گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد و یاریەكەش بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی لازیۆ تەواو بوو   بەو بردنەوەیەش لازیۆ بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەركەوت و میلانیش دوای ئەو شكستە بۆ پلەی 11 دابەزی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە