کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی سلێمانی خولێكی ژمێریاری بۆ خوێندكاران كردەوە

.

08:42 PM - 03/11/2019



 لەدرێژەی ئەو خولە زانستیانەی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهاوكاری ڕێكخراوی گەشەپێدانی ئەكادیمی بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا ڕێكیان دەخات، بەئامادەبوونی حاكم قادرحەمەجان كارگێری مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی خولی ژمێریاری و كارگێڕی و ئابووری بۆ زیاتر لە 500  تازە دەرچووان و خوێندكارانی زانكۆكانی سلێمانی و پۆلیتەكنیك وپەیمانگە كرایەوە.
حاكم قادر لەووتەیەكدا دەستخۆشی لەمامۆستایان و وانەبێژان كرد كەدڵسۆزانە و ماندوونەناسانە و خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ گەیاندنی زانست و زانیاریەكانیان بەبەشداربووان.
هەروەها داوای لەبەشداربووان كرد سوود لەو وانانە وەربگرن كەلەخولەكە پێَشكەش دەكرێت و هەوڵبدەن كات بەفیڕۆنەدەن و بەلێنیدا بە بەردەوامبوونی زنجیرە كۆڕ و خولەكان لەپێناو زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی و زانستی و كۆمەڵایەتی بەخوێندكاران و گەنجان و توێژەكانی كۆمەڵگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە