کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەرزی حكومی ئەمریكا 23 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە

.

05:18 PM - 03/11/2019

داتاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دەریانخستووە، قەرزی حكومی وڵاتەكەیان 23 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش یەكەمجارە لە مێژووی خۆیدا ئەو ئاستە تۆمار بكات.
بە گوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، لەكۆی ئەو بڕە قەرزە 17 ترلیۆن دۆلاری قەرزی گشتیەو قەرزی دەزگاكانی حكومەتیش 6 ترلیۆن دۆلارە.
هاوكات راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوەكردووە: لەسەرەتای دەستبەكاربوونی (دۆناڵد ترەمپ) وەك سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2017، قەرزی حكومی ئەو وڵاتە 19 ترلیۆن‌و 900 ملیار دۆلار بووە، بەڵام ئێستا 23 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، بەو شێوەیەش لەدوای گرتنە دەسەڵاتی ترمپەوە لەسەدا 16 زیادیكردووە، هەروەها لەسەرەتای ساڵی 2019دا قەرزی حكومی ئەمریكا 22 ترلیۆن دۆلار بووە.
بە گوێرەی زانیاریەكانیش زیادبوونی تێچووی قەرزو سوودی بانكی هۆكاری زیادبوونی قەرزی حكومی ئەمەریكایە، كە بۆ بودجەی وڵاتەكەشی قەرزكردووە، بە جۆرێك لە ساڵی دارایی 2019 حكوومەتی ئەمریكا 376 ملیار دۆلاری بۆ تێچووی سوودی سەر قەرزەكان تەرخانكردبوو، هاوكات كۆی گشتی كورتهێنانی بودجەش لە ساڵی 2019 گەیشتووەتە 984 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە