کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

.

05:15 PM - 03/11/2019

ئەلیكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند: مانگی رابردوو وڵاتەكەی بەتێكڕا رۆژانە 211 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردۆتەوە.
وەزیری وزەی روسیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: وەك پابەندبوونێك بە رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بەراورد بە مانگی رابردوو لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بە تێكڕا رۆژانە 211 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتیان كەمكردۆتەوە.
ئەو لێدوانەی ئەلیكساندەر نۆڤاك لە كاتێكدایە بەپێی رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، پێویستە روسیا رۆژانە 228 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە‌و كۆی بەرهەمهێنانی لە 11 ملیۆن‌و 180 هەزار بەرمیلی رۆژانە تێپەڕ نەكات، بۆیە تائێستاش مۆسكۆ لەسەدا 100 پابەند نەبووە بەو رێكەوتنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە