کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: دۆلاری ئەمریكی متمانەی لەدەستداوە

.

05:14 PM - 03/11/2019

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: بەهۆی زیادەڕۆیكردنی واشنتۆن لەسەپاندنی سزا ئابوورییەكانیدا، دۆلاری ئەمریكی متمانەی لەدەستداوە.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لە پەیمانگەی مۆسكۆ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان رەخنەی توندی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا گرت‌و وتی، بەهۆی زیادەڕۆیكردنی واشنتۆن لە سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەكانی بۆ سەر ئێران‌و چەند وڵاتێكی تر، دۆلاری ئەمریكی متمانەی نەماوەو پێگەی خۆی لەدەستداوە.
پێشتریش ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندبوو: دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دۆلار بۆ مۆسكۆ بۆتە پرسێكی گرنگ‌و دەیەوێت لەو رێگەیەوە سەقامگیری ئابووری وڵاتەكەی مسۆگەر بكات، ئامانجیشی ئەوەیە لەو رێگەیەوە ئاسایشی ئابووری وڵاتەكەی بەهێز بكات، بەتایبەت بەرامبەر ئەو فشارانەی ئەمریكا لەرووی بازرگانیەوە بەرامبەری بەكاری دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە