کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە ڕووبەڕووی گەورەترین كورتهێنانی بودجە بۆتەوە

.

05:11 PM - 03/11/2019

محەممەد جەدعان وەزیری دارایی سعودیە رایگەیاند: كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی بۆ ساڵی داهاتوو، دەگاتە 49 ملیارو 860 ملیۆن دۆلار.
وەزیری دارایی سعودیە ڕایگەیاندووە: ئەو ژمارەیە زیاتر لەوەیە كە پێشبینی كراوە، بەڵام حكومەت پاڵپشتی لە پرۆژە گەورەكان‌و كەرتی تایبەت بۆ دابینكردنی هەلی كار دەكات.
ئاماژەی بەوەشكراوە: ساڵی ڕابردوو كورتهێنانی بودجەی حكومەتی سعودیە گەیشتۆتە 34 ملیار و 930 ملیۆن دۆلار ‌و ئەمساڵیش لەسەدا 70 بەرزبووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەروو، سعودیە كە گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتی جیهانە بەڵام دوای ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان وڵاتانی ئۆپیك‌و بەرهەمهێنەرانی نەوت لە دەرەوەی ئەو رێكخراوە، وەبەرهێنانی  نەوت لە سعودیە گەیشتووەتە ئاستێك دوورە لە خواستی وڵاتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە