کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرفت بۆ هاتنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دروست دەبێت

.

05:07 PM - 03/11/2019

محەمەد هاشم عانی وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند: داخستنی بەندەرەكانی باشووری وڵات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كاردانەوەی خراپی بۆ سەر هاوردەكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دەبێت‌و رێگری دەكات لەوەی ماددەكانی نێو پسوڵەی خۆراك لەكاتی خۆیدا بگاتە كۆگاكان.
وەزیری بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: ژمارەیەك كەشتی بارهەڵگر برنج‌و چەند ماددەدیەكی تری خۆراكیان بۆ عیراق هاوردەكردووە، بەڵام بەهۆی رێگری خۆپیشاندەرانەوە نەیانتوانیەوە بارەكانیان لە بەندەرەكان دابگرن، ئەوەش زیانێكی زۆری دارایی بۆ عیراق هەیە، چونكە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ كۆمپانیا‌و كەشتییەكاندا گرێبەستی بەشێوەیەك ئیمزا كردووە كە لە كاتی خۆیدا پرۆسەی گەیشتنی بارەكان‌و داگرتنی ئەنجام بدرێت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: وەزارەتی بازرگانی پشتگیری لە داوای رەوای خۆپیشاندەران دەكات ‌و داوایان لێدەكات گرفت بۆ هێنانی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دروست نەكەن بە تایبەتی ئەو كەشتیانەی كە ماددەكانی نێو پسوڵەی خۆراكیان هەڵگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە