کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یەكێتی ژنان دەكات

.

01:04 PM - 03/11/2019

بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان

‎لە (٣٠)هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم بەردەوام بن لە خزمەتكردنی دۆزی ژنان و بەرگری كردن لە مافەكانیان.
‎لە ماوەی (٣٠) ساڵی تەمەنی ڕێكخراوەكەتاندا، لە سەردەمە جیاوازەكاندا یەكێتی ژنانی كوردستان وەك ڕێكخراوێك لەژێر چەتری یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا ڕۆڵی دیارو كاریگەرتان هەبووەو دەیان و سەدان ژنی تێكۆشەرو قارەمان لە یەكێتی ژنان توانیویانە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كورد خەبات بكەن و قوربانیان داوە و جێپەنجەیان دیارە و هەمیشە بەشێكی گرنگ بوونە لە خەباتكردن و قوربانیدان و گەیشتن بە ئاواتە لەمێژینەكانمان.
‎لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەتان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی خوشك و دایك و خێزانی شەهیدان و تێكۆشەرە قارەمانە ژنەكان و ژنانی زیندانی سیاسی و قارەمانان دەكەم و هیواخوازم ڕۆڵی دیارو بەرچاوی خۆتان بگێڕن لەخەبات كردن بۆ خزمەتكردنی كچان و ژنانی كورد.
‎هاوكات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم و هەڤاڵانمتان بۆ دووپات دەكەمەوەو جەخت لەوە دەكەینەوە كە دەبێ دەرفەتی یەكسان بۆ كاركردن بڕەخسێنرێ و بایەخی زیاتر بە كارەكانتان بدرێ.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە