کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما یاری لوتكەی لە ناپۆلی بردەوە

.

11:14 AM - 03/11/2019

لەئیتاڵیاش یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی یانەكانی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد، یەكەم یاریش بەهێزترین بوو كە هەردوو یانەی رۆماو ناپۆلی لەیاریگای ئۆڵۆمپیكۆ رووبەڕووی یەكبوونەوە  لەگێمی یەكەم یاریزانانی رۆمای خاوەن یاریگا باشتر دەركەوتن و باڵادەستی خۆیان نواند، توانیان ئەو گێمە سەرەرای هەوڵی یاریزانانی ناپۆلی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن، گۆڵەكەش نیكۆلۆ زانیۆلۆ لەدەقیقەی 19 تۆماریكرد،هەروەها ئەلیكساندەر كۆلارۆڤ-ی یاریزانی ئەو یانەیە لەدەقیقەی 26 پەناڵتییەكی بەهەدەردا   لەسەرەتای گێمی دووەمیش درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیانداو لەدەقیقەی 55 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، جۆردان فیرتۆش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بووـ، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری، لەدەقیقەی 72 ئیركادیۆز میلیك گۆڵێكی تۆماركردو جیاوازیەكەی كەمكردەوە، بەڵام لەیەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو نەبوون و لەكۆتایدا یانەی رۆما یارییەكەی بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە، ئەو بردنەوەیەش كۆی خاڵەكانی كردە 22 خاڵ بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندیش سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە