کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن دووچاری شكستێكی قورس هات

.

11:14 AM - 03/11/2019

لەدرێژەی یارییەكاندا یانەی بایرن میونشن نەیتوانی پارێزگاری لەبردنەوەكانی بكات و لەخولی یانەكانی ئەڵمانیا دووچاری شكستێكی قورس هات، یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لەیاریگای كۆمر زبنك و لەیارییەكی هەفتەی 10 پێشوازی لەیانەی بایرن میونشن كرد، یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە باشتر دەركەوتن   بەتایبەت لەدوای ئەوەی ناوبژیوان لەدەقیقەی 9 جیرۆم بواتینگی یاریزانی بایرن میونشنی بەكارتی سور كردە درەوەو سودیان لەكەمی ژمارەی یاریزانانی ئەو یانەیە وەرگرت  لەدەقیقەی 25 فیلیپ كۆستیچ  فرانكفۆرتی كردە خاوەن گۆڵێك و لەدەقیقەی 33ش جبریل سوو گۆڵی دووەمی تۆماركرد، لەبەرامبەردا یانەی بایرن میونشن ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و لیڤاندۆڤسكی لەدەقیقەی 37 جیاوازیەكەی كەمكردەوەو گۆڵێكی تۆماركردو گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو  لەگێمی دووەم یاریزانانی فرانكفۆرت باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 49 داڤید ئەبراهام گۆڵێكی بۆ تۆماركردن و مارتن هین تیر گیریش لەدەقیقەی 61 گۆڵی دڵنیایی سەركەوتنی بەیانەكە بەخشی، هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 85 جۆنسالۆ باسیێن سیا گۆڵێكی تۆماركرد، لەكۆتایدا یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یانەی بایرن میونشنی دووچاری شكستێكی قورس كرد، بایرن میونشن-یش پلەی دووەمی لەدەستدا و بۆ پلەی چوارەم دابەزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە