کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید نەیتوانی لە ریاڵ بیتیس بباتەوە

.

11:13 AM - 03/11/2019

لە یارییەكی گرنگی هەفتەی 12ی لالیگا   یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە یانەی ریاڵ بیتیس كرد   هەرچەندە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی میرینگی كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست   بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی یبەكەم  پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات   لە گێمی دووەمدا زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی خاوەن یاریگا چەند گۆرانكارییەكی لە پێكهاتەكەیدا ئەنجامدا و توانیشیان ئاستێكی بەرز تر لە گێمی یەكەم پێشكەش بكەن   بەڵام تا كۆتایی نەیانتوانی گۆڵی یەكەم و بردنەوەی خۆیان تۆمار بكەن و یاریەكەش بە بێ گۆڵ تەواو بوو   بەوەش یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆ كردنەوەی 22 خاڵً و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی ریزبەندی جێگیر بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە