کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەورە بووە پاڵەوانی خولی باسكە

.

11:12 AM - 03/11/2019

بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی باسكە، لەهۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد بۆ ماوەی 3 رۆژ و بەبەشداری 6 یانە خولی پلەدووی باسكەی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو  لەكۆی هەر (شەش) یانە بەشداربووەكەی خولەكە كە دابەشكرابوون بەسەر دوو گرووپ ، دواجار هەردوو یانەی سەورەی شاری كەركوك و سۆران گەیشتنە یاری كۆتایی  دوای ركابەرییەكی بەهێزی نێوان یاریزانانی هەردوو یانە، سەورە توانی یارییەكە بەجیاوازی 4 خاڵ و بە ئەنجامی 61 خاڵ بەرامبەر بە 57 خاڵ بباتەوەو ببنە پاڵەوانی خولەكە، پلەی دووەمیش بووە بەشی یانەی سۆران، هەردوو یانە هاوشانی یەكتر بۆ  خولی پلەیەكی كوردستان سەركەوتن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە