کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەستگیردەكرێن

.

06:27 PM - 02/11/2019

دەستەی نەزاهەی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەركرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی‌و بەفیڕۆدانی دارایی گشتی.
ئەمڕۆ دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەن‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەركرد، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەكارهێنانی دەسەڵاتی خۆیان بۆ بەفیڕۆدانی سامانی وڵات.
دەستەی نەزاهە لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 60 بەرپرسی عیراق دەركرد، كە لەنێویاندا 5 پەرلەمانتار، وەزیرێكی ئێستا‌و 2 وەزیری پێشوو، پارێزگارێك، دوو سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارەیەك ئەندامی ئێستا‌و پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق‌و 6 بەڕێوەبەری گشتی تێدایە.
لای خۆشیەوە (سەعید موسەوی) ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە دژایەتیكردنی گەندەڵی و لە ئێستادا لە كۆی 12 هەزار دۆسێیەی گەندەڵی، 8 هەزار دۆسیەیان یەكلاكراونەتەوە‌و گەندەڵكاران رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە