کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە راكیتیچ بەركابەرەكانی نافرۆشێت

.

01:53 PM - 02/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە : یانەی بەرشەلۆنە رەتیكردۆتەوە بۆ هیچ یانەیەكی ركابەری لەلالیگا دەستبەرداری ئیڤان راكیتیچ ببێت   دوای ئەوەی ڤالڤێردی ..... راكیتیچ-ی لەپلانەكەی دوورخستۆتەوە و ئێستا بەردەوام وەك یاریزانی یەدەگ لەیارییەكاندا بەشداری پێ دەكات  دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە یاریزانی ناوبراو لەمیركاتۆی هاوینە روو لەیانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دەكات   بەڵام بەرشەلۆنە رەتیدەكاتەوە و لەمبارەیەوە رۆژنامەی دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردووە : یانەی ناوبراو ئامادەنییە راكیتیچ بەهیچ یانەیەكی ركابەریی بفرۆشێت لەلالیگا بەتایبەت ئەتڵەتیكۆ   ئەمەش لەكاتێكدایە یانەكانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و فەرەنسا گرنگییەكی زۆر بەو یاریزانە دەدەن   جێگەی باسە : راكیتیچ لەساڵی 2014 ەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كردووە و لەو ماوەیە لە 277 یاریدا بەشداربووە و توانیویەتی 35 گۆڵ تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە